Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 01:08

كارەكانی نۆژەنكردنەوەی رێگەی هەولێر – خەبات دەستی پێ كردەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر مژدەخۆشەكەی راگەیاند كە دەستپێكردنەوەی كاركردن بوو لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی دووسایدی رێگەی هەولێر – خەبات.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی بارانبارینەوە، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران، جارێکی تر کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دووسایدی (هەولێر - خەبات) دەستی پێ کردەوە.

ئەم پڕۆژەیە کە لە یەکتربڕی عەلوەی هەولێر تاوەکو بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە دەگرێتەوە، درێژییەکەی نزیکەی 5 پێنج کیلۆمەترە.

کارەکانی پڕۆژەکە بە گوژمەی نزیکەی (چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

رێگەی هەولێر - خەبات یەکێکە لە ڕێگە سەرەکی و ستراتیژییەکانی پارێزگای هەولێر و تەواوکردنی کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵی و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.