وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆی راگرتنی هاوكارییه داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و قسانه دوورن له ڕاستییه‌و و پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه : چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون.
ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆکراوە.
تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش بووه.
هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمەریکا کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو ڕێک خراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە مانگی نۆی ئه‌مساڵه.
چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لەنێوان هەردوولا بێتە ئاراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.