ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پڕۆسەی دابەشکردنی زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی ڕاگەیاند و گوهدار شێخۆ دەڵێت، پڕۆسەکە بە شەفافی بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئایار، گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی دابەشکردنی زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی لە سنووری ئیدارەکە دەست پێ دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا و شەفاف و لە ڕێگەی وردبینییەوە لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆ بەڕێوەدەچێت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جەختی لەوە کردەوە، لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ ئەو مەبەستە ڕاسپێردراوە تاوەکو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە زەوییەکان دابەش بکەن. دڵنیاییشی دا کە ئەو زەوییانەی تریش ماونەتەوە، لە زووترین کاتدا ڕێکارەکانیان تەواو دەکرێت و دابەش دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.