Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 22:18

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری بەفربارین لە لووتکەی شاخەکان هەیە.

بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئایار، بەم شێوەیە: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنی کەمێک بەرز دەبنەوە. لە هەندێک ناوچەی شاخاوی  و سنوورییەکانی دهۆک و زاخۆ ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن هەیە. 

کەشوهەوای سبەی دووشەممە 4ـی ئایار بەم شێوەیە: ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تەرزە و گەواڵەبارانی بەهاری لەگەڵ هەورە تریشقە هەیە. پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان بە نزیکەی (6 - 8) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان نزیکەی (7- 9) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی بوونی تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوەی هەوا، ئەگەری هەیە لە کاتی داباریندا باران و خۆڵ تێکەڵ ببن، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ئەم  شەپۆلە ساردە تا چەند ڕۆژێک لەسەر هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی 
سۆران: 16 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.