وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵدا، 100 گەشتی ئاسمانی لە ماوەی 17 ڕۆژدا بۆ گواستنەوەی حاجییان بۆ وڵاتی سعوودیە ئەنجام دەدرێن.
ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئایار، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، 100 گەشتی ئاسمانی لە ماوەی 17 ڕۆژدا بۆ گواستنەوەی حاجییان ئەنجام دەدرێن و گەشتەکان لە پێنج فرۆکەی ناوخۆییەوە دەستیان پێ کردووە کە بریتین لە فڕۆکەخانەکانی (هەولێر، سلێمانی، بەغدا، نەجەف و بەسرە)، ئەم گەشتانەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرەو شارەکانی مەدینە و جەددە دەبن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم گەشتانە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی کارپێکردنی ڕێکخراودایە کە ئامانج لێی دابینکردنی ئاسانکاری بۆ حاجییان و کەمکردنەوەی ماوەی چاوەڕوانی لە فڕۆکەخانەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.