Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 05:17

بۆ یەکەمجار کوردێک دەبێتە بڕیاردەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج

کوردستان TV
100%

بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی کوردستان کوردێک لە ئاستێکی باڵای هونەریدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پلەیەکی گەورە وەردەگرێت

نەجات نەجم، دەرهێنەری ناوداری کورد، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار وەک نوێنەری کورد پلەی "بڕیاردەری فێستیڤاڵ" لە خولی نوێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج لە تونس پێسپێردراوە.

لە کاتێکدا چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی نمایشەکان لە بەشی فەرمی فێستیڤاڵەکەدا بەردەوامە، نەجات نەجم ئاماژەی بە گرنگیی بەشداریی کورد لەم سەکۆ هونەرییە جیهانییەدا کرد. هەر لەم ڕۆژەدا، شانۆیی "لە نێوان" کە بەرهەمێکی وڵاتی تونسە، وەک یەکێک لە نمایشە سەرەکییەکان پێشکەش کرا.

نەجات نەجم وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە کارگێڕی و هونەرییە وەک یەکەمین کورد، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ناساندنی زیاتری هونەری شانۆی کوردی بە جیهانی عەرەبی و ئەفریقا و دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان شانۆکارانی کورد و وڵاتانی دیکەدا.

فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەرتاج لە تونس بە یەکێک لە گەورەترین و ناودارترین فێستیڤاڵەکانی تایبەت بە شانۆی تاکەکەسی (مۆنۆدراما) دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان. ساڵانە دەیان شانۆکار، دەرهێنەر و ڕەخنەگری جیهانی تێیدا کۆدەبنەوە. هەبوونی کوردێک لە لێژنەی باڵا و وەک بڕیاردەری ئەم فێستیڤاڵە، دەستکەوتێکی هونەری و دیپلۆماسییە بۆ بزاڤی شانۆی کوردی و هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.