سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا و ڕایگەیاند، ئامۆژگاریی بێسوود نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە کە بانگەشە بۆ تیۆریی گەمارۆدان دەکەن، پێشبینیش دەکات وێستگەی داهاتوو بۆ نرخی نەوت 140 دۆلار دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی نیسان، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پلاتفۆڕمی (ئێکس)، هێرشی کردە سەر ئەمریکا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان ئامۆژگاریی بێسوود دەدەن و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتی: "ئەمە ئەو جۆرە ئامۆژگارییە بێسوودەیە، ئیدارەی ئەمریکا لە کەسانێکی وەک (بێسێنت) وەریدەگرێت کە بانگەشە بۆ تیۆریی گەمارۆدان دەکەن و نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 120 دۆلار بەرز دەکەنەوە".
قاڵیباف ئاماژەی بەوەش دا، وێستگەی داهاتووی نرخی نەوت 140 دۆلارە، ڕوونیشی کردەوە کە کێشەکە لە تیۆرییەکەدا نییە، بەڵکو لە شێوازی بیرکردنەوەکەدایە.
گرژییەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە دۆسییەکانی گەمارۆی گەرووی هورمز و وزە بەردەوامە و ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی کرووەتە سەر نرخی نەوت لە جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.