Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 20:29

ئەو پێشنیارەی ئێران كە ترەمپ ڕەتی كردبووەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە پێشنیارێكی ئێرانییەكانی ڕەت كردەوە سەبارەت بە كردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەماڕۆ ئاوییەكانی ئەمریكا.

ماڵپەڕی (ئەكسیوس)ی ئەمریكی ناوەڕۆكی پێشنیارەكەی ئێرانی بڵاو كردۆتەوە كە بە كورتی و پوختی بەمشێوەیە بووە: هەڵگرتنی گەماڕۆكانی ئەمریكا، لەبەرامبەر كردنەوەی راستەوخۆی گەرووی هورمز، هەروەها وادەی دەستپێكردنی دانوستانەكان سەبارەت بە دۆسییە ئەتۆمییەكان بۆ كاتێكی دیكە دوابخرێت.  

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەخێرایی ئەو پێشنیارەی ئێرانییەكانی رەت كردووەتەوە و جەختی كردووەتەوە كە گەماڕۆ ئاوییەكانی سەر ئێران بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی سەرجەم مەرج و داواكارییەكانی واشنتن قبووڵ دەكرێت.

ماڵپەڕی ئەكسیوس هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە ترەمپ بە بەرپرسانی وڵاتەكەی گوتووە كە كاریگەری گەماڕۆكان لە هێرشەكان زیاتر بووە. جەختیشی كردۆتەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

لەلایەكی دیكەشەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) چەند جارێك ئاماژەی بەوەداوە كە ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران ئەگەر فەرمانیان پێ بكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.