كۆمیساری باڵای مافەكانی مرۆڤ سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات، لەوەتەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێ كردووە، تا ئێستا زیاتر لە 4 هەزار هاووڵاتی لە ئێران دەستگیركراون بە تۆمەتی سیاسی و ئاسایشی نەتەوەیی و دەیان كەسی دیكەش لەسێدارەدراون.
كۆمیسیارەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لەوەتەی شەڕ و هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28/2/2026 دەستی پێ كردووە، بەلایەنی كەم 21 كەس لە ئێران لەسێدارەدراون، لەنێویاندا 9 كەس بە تۆمەتی خۆپیشاندان و 10 كەسی دیكە بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوكاریكردنی دوژمن بوونە.
راشیگەیاند: دەسەڵاتدارانی ئێران هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 4 هەزار كەسیان بە تۆمەتی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی دەستگیركردووە.
لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە: زۆرێك لەو دەستگیركراوانە رووبەڕووی پێشێلكاری و ئازاردان و ناچاركردنی دانپێدانان و مامەڵەی دوور لە مرۆڤایەتی بوونەتەوە.
كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەش دا كە جگە لە لەسێدارەدان و دەستگیركردن، دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە پڕەنسیپەكانی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ دژ بە گەلی ئێران بە ڕێگەی زۆر توند و بێ ویژدانانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.