Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:05

ئیسرائیل: ئۆکراینا بەڵگەی نییە لە بارەی دزینی گەنم لەلایەن رووسیاوە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە لایەنی ئۆکرانی تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەری پێشکەش نەکردووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە دەڵێن ڕووسیا گەنمە دزراوەکانی ئۆکرانیا لە ڕێگەی کەشتییەکانەوە دەگوازێتەوە. ئەم ڕاگەیاندنەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە کیێڤ داوای لە چەندین وڵات کردبوو ڕێگری لەو کەشتییە ڕووسییانە بکەن کە گومانی "بارکردنی گەنمی دزراو"یان لێدەکرێت.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئەوان بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەو دۆسیانە کردووە کە لەلایەن ئۆکرانیاوە ئاماژەیان پێدراوە، بەڵام نەیانتوانیوە بگەنە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی کە بیسەلمێنێت ئەو بارە گەنمەی لەسەر کەشتییەکانە، بە شێوەیەکی نایاسایی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیاوە براوە. ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەڵام بۆ گرتنەبەری هەر ڕێکارێک پێویستی بە بەڵگەی دروست و فەرمییە، کە تاوەکو ئێستا لەلایەن کیێڤەوە دابین نەکراوە.

پرسی هەناردەکردنی دانەوێڵە بووەتە یەکێک لە ئاڵۆزترین تەوەرەکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی خۆراک و بازاڕەکانی جیهان دروست کردووە. لە کاتێکدا ئۆکرانیا مۆسکۆ بە "تاڵانکردنی" سامانی کشتوکاڵیی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات، ڕووسیا هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە. ئەم کێشە دیپلۆماسییەی نێوان ئیسرائیل و ئۆکرانیا لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی ڕێڕەوەکانی هەناردەکردنی خۆراک بەردەوامن تاوەکو ڕێگری لە قەیرانی برسیێتی لە جیهاندا بگیرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.