چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو دووشەممە بەفەرمی، عەلی زەیدی بەربژێر كرد بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.
ئەمشەو دووشەممە لە شاری بەغدا کۆبوونەوەی گرنگی سەركردەكانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆشکی بەغدا ئەنجامدرا، دوای كۆبوونەوەكە راگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاوكرایەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا دەستخۆشی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كرا لە بەرامبەر كارەكانی لە ماوەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا، هەروەها ستایشی هەڵوێستی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كرا لەبەرامبەر هەستكردن بە بەرپرسیارەتی و كشانەوەی لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: دوای تاوتوێكردنی ناوی بەربژێرەكان، بە تێكڕای دەنگ عەلی زەیدی دیاری كرا بۆ ئەوەی ببێتە تاكە بەربژێری هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی وەك گەورەترین هاوپەیمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.