Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 21:32

چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتن

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی دوایین زانیارییەكان، هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتوون و بڕیارە ئەمشەو بەفەرمی ناوەكەی بڵاو بكرێتەوە.

خالید وەلید مەرسوومی سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی: لە چەند كاتژمێری داهاتوودا پرسی دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی دەبێتەوە.

راشیگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو رێككەوتنی كۆتایی لەسەر دیاریكردنی بەربژێری سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێت و بە كۆی دەنگ عەلی زەیدی بۆ پۆستەكە دیاری بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بڕیارە ئەمشەو دووشەممە كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆشكی حكوومەت بەڕێوەبچێت بۆ دیاریكردنی بەربژێری سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردووە كە رێككەوتن لەنێوان سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كراوە بۆ دیاریكردنی عەلی زەیدی بازرگانی عێراقی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.