ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بچووكی گواستنەوە لە شاری جوبای پایتەختی باشووری سوودان، 14 كەس گیانیان لەدەست دا.
فیدڕاسیۆنی فڕۆكەوانی مەدەنی باشووری سوودان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكەیەكی گواستنەوەی بچووك لە جۆری (سیسنا) لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جوبا بەڕێكەوت، دوای دووركەوتنەوەی تەنیا 20 كیلۆمەتر لە پایتەختەوە، كەوتەخوارەوە.
فڕۆكەكە بەشێوەیەكی گشتی 14 كەسی هەڵگرتبوو، 12 كەسیان خەڵكی باشووری سوودان بوون و دووانەكەی دیكە خەڵكی كینیا بوون، سەرجەمیان لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی سەرەتایی فیدڕاسیۆنی فڕۆكەوانی مەدەنی باشووری سوودان، فڕۆكەكە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و كەمی ئاستی بینین كەوتۆتەخوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.