Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 15:57

ترەمپ: هێرشبەرەکەی هۆتێل هیلتۆن خاوەن فکرێکی توندڕەو بووە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "CBS News"ڕایگەیاند، هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئەو ئامانجی سەرەکیی هێرشەکەی هۆتێل هیلتۆن بووە یان نا، بەڵام پەیام و نووسینەکانی هێرشبەرەکە دەریدەخەن کە ناوبراو خاوەنی فکرێکی توندڕەو بووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، هێرشبەرەکە گۆڕانکارییەکی گەورە لە بیروباوەڕیدا ڕوویداوە و لە کەسێکی باوەڕداری مەسیحییەوە گۆڕاوە بۆ کەسێکی دژە مەسیحی. گوتیشی، پێشتر برا و خوشکی هێرشبەرەکە پۆلیسیان لە ڕەفتارە گوماناوییەکانی ئاگادار کردووەتەوە و خێزانەکەی بەردەوام نیگەرانی دۆخی بوون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ ڕەخنەی توندی لە ڕکابەرە سیاسییەکانی گرت و ڕایگەیاند: ئەو گوتاری ڕق و کینەیەی دیموکراتەکان پەیڕەوی دەکەن، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.