ماڵپەڕی TankerTrackers کە تایبەتە بە چاودێریکردنی جووڵەی تانکەرە نەوتهەڵگرەکان ڕایگەیاند، ئێران سەرەڕای گەمارۆ دەریایییەکانی ئەمریکا، توانیویەتی بڕێکی زۆر لە نەوتی خاو هەناردە بکات.
بەپێی شیکارییە سەتەلایتییەکان، ئێران لانیکەم 4.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە تێرمیناڵەکانی هەناردەکردن بار کردووە، هەروەها 4 ملیۆن بەرمیلی دیکەش لە هێڵی گەمارۆ دەریایییەکانی ئەمریکا پەڕیونەتەوە.
ئەم ئامارانە ئاماژە بەوە دەکەن کە تاران هێشتا توانای هەناردەکردنی نەوتی پاراستووە، سەرەڕای هەوڵەکانی واشنتن بۆ وشککردنی سەرچاوە دارایییەکانی وزەی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی فشارە دەریایییەکانەوە.
ڕاپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە تانکەرە ئێرانییەکان بۆ دەربازبوون لە ناوچەی گەمارۆدراو، ئامێرەکانی دیاریکردنی شوێنی خۆیان دەکوژێننەوە بۆ ئەوەی لە چاوی سەتەلایت و هێزە دەریایییەکان ون بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.