محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکی ناڕاستەوخۆدا ڕایگەیاند، تاران هێشتا خاوەنی چەندین کارتی فشاری کاریگەرە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکادا، بەتایبەت لە بوارەکانی وزە و هێڵەکانی گواستنەوەی دەریایی.
قالیباف لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، کارتەکانی دابینکردنی ئێران هاوتای کارتەکانی خواستی واشنتنە. ناوبراو گەرووی هورمز، بابولمەندەب و بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی وەک سەرچاوەی فشار ناوبرد، لە بەرانبەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژی و کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران تیشکی خستە سەر خاڵە لاوازەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاند، وەرزی پشووەکانی هاوین یەکێکە لەو خاڵانە، کە ئاماژەیە بۆ مەترسیی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و تێچووە سیاسی و ئابوورییەکانی لە ناوخۆی ئەمریکادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.