Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:06

نەته‌نیاهۆ: حزبوڵڵای لوبنان ڕێککەوتنی ئاگربەستی تێکداوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حزبوڵڵای لوبنان ڕێککەوتننامەی ئاگربەستی لە لوبنان خستووه‌ته‌ ژێر پێ، لەو کاتەوەی کەوتووه‌ته‌ بواری جێبەجێکردنەوە.

نه‌ته‌نیاهۆ لە سەرەتای کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەی حکوومەتدا گوتی: دەبێت لەوە تێبگەین کە پێشێلکارییەکانی حزبوڵڵا دەبێتە هۆی تێکدانی ئاگربەست.

حزبوڵڵا چەندین جار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان یان هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو باکوری ئیسرائیل لە ئەستۆ گرتووە.

حزبوڵڵا به‌ ئاشكرا ده‌ڵێت، ئەمانە وەک تۆڵەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و تۆپباران و بۆردومانی باڵەخانەکانیانه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.