Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

لە هێرشێكدا وەزیری بەرگری و هاوسەر و منداڵەكانی لە ماڵەكەی خۆیاندا كوژران

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی وڵاتی مالی لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی لە هێرشێكدا بۆ سەر ماڵەكەیان لەلایەن چەكدارانی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەكانەوە، كوژران.

میدیاكانی وڵاتی مالی بڵاویان كردەوە، دوێنێ شەممە چەكدارانی گرووپی نوسڕەی ئیسلامی هێرشیان كردە سەر ماڵی جەنەڕال سادیۆ كامارا وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە.

چەكدارە ئیسلامییە توندڕەوەكان سەرەتا بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردۆتە سەر ماڵی وەزیری بەرگریی و دواتریش هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵەكەی، لە ئەنجامی هێرشەكە سادیۆ كامارای تەمەن 47 ساڵ لەگەڵ هاوسەر و هەردوو منداڵەكەی كوژراون، هەروەها سەرجەم پاسەوانەكانی ماڵەكەش لە هێرشەكەدا كوژراون.

لەبارەی كوژرانی جەنەڕال وەزیری بەرگریی مالی، گوتەبێژی حكوومەتی مالی رایگەیاند، كەسێكی خۆشەویست و بەتوانامان لەدەست دا ئەویش وەزیری بەرگرییە كە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن و لە گۆڕەپاندا كوژراوە. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.