ئهمرۆ یهكشهممه، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و کایا کاڵاس سەرۆکی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تەقەکردنیان لە دۆناڵد ترەمپ له بۆنەیەکی میدیایی له واشنتۆن به توندوتیژی سیاسی ناو برد و رایانگهیاند، كه ئیدانەی ئهو كردهوهیه دهكهن.
لای خۆیهوه، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دڵخۆشی خۆی دەربڕی کە ترەمپ و مێلانیای هاوسەری و ئەوانەی بەشدارییان لە خوانەکەی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپیدا کرد بوو لهو كردهوه توندوتیژئامێزه سهلامهت دهرچوون و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
ڤۆن دێر لاین لە پۆستێکدا لە ماڵپەڕی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە هیچ شێوەیەک جێگەی توندوتیژی لە سیاسەتدا نییە".
لای خۆیەوە كایا کالاس لە پۆستێکدا "ئاسوودەیی" خۆی دەربڕیووه کە هیچ زیانێکی گیانی لهو كردهوه نا شایستهیهدا نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە هیچ دیموکراسییەکدا جێگەی توندوتیژی سیاسی نییە، بۆنەیەکی تایبەت بە ڕێزگرتن لە ڕۆژنامەگەرییەکی ئازاد نابێت بگۆڕێت بۆ شانۆی ترس".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.