ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ڕۆژنامەی "تایمز"ی به‌ریتانی لە بڵاوکراوەیەکدا داتاکانی گەشتە دەریاییەکانی گه‌رووی هورمز له‌كاتی ده‌ستپێكی جه‌نگ تا ئێستا خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت، زیاتر لە 600 کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: زیاتر لە 600 کەشتیی بازرگانی گەورە تا ئێستاش لە گەرووی هورمزدا ماونەتەوە و ناتوانن جووڵە بکەن، كه زۆرینه‌یان كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگرن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی داتاكانی رۆژنامه‌ی تایمز له‌باره‌ی گه‌رووی هورمز هاتووه، ئێران ئەو کەشتییانەی کە مۆڵەتی تێپەڕبوونیان هەبێت ئاراستەیان دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاوەکانی ئێرانەوە بە دەوری دوورگەی 'لارک'دا تێپەڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.