Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 04:41

ڕاگەیەندراوێک لە لقی 26ـی گوڵانەوە لە یادی 52 ساڵەی بۆردوومانە خوێناوییەکەی گەڵاڵە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، لقی 26ـی گوڵان لە یادی 52 ساڵەی بۆردوومانە خوێناوییەکەی گەڵاڵە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان...
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان...

ئەمڕۆ 26ی نیسان، یادی 52 ساڵەی یەکێک لە تاوانە هەرە گەورە و جەرگبڕەکانی ڕژێمی بەعس دەکەینەوە دژ بە نیشتمانەکەمان؛ ئەویش بوردومانکردنی  شارۆچکەی گەڵاڵە و پردە مێژووییەکەی بوو لە ساڵی 1974. 

ئەم ڕۆژە وەک برینێک لە مێژووی نەتەوەکەماندا دەمێنێتەوە و گەواهی لەسەر مەزڵوومیەتی گەلی کورد و دڕندەیی دوژمنان دەدات.

گەڵاڵە داستانێکی خوێناوی لەژێر پایەکانی پردە وێرانکراوەکەیدا تۆمار کرد. ئەم بۆردومانە گەواهیدەری مەرگەساتێک بوو کە تێیدا ڕژێمی بەعس، ئارامیی سروشتی کوردستانی بە ئاگر و ئاسن شێواند و خاکی نیشتمانی بە جەستەی خەڵتانی خوێنی بێتاوانان نەخشاند.

لەو پەلامارە دڕندەیەدا، کە ئامانجی لێدان بوو لە ئیرادەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، نزیکەی 100 تێکۆشەر لە هاووڵاتیانی سڤیل و پێشمەرگە قارەمانەکان خوێنی پاکیان تێکەڵ بە خاکی پیرۆزی کوردستان بوو. یادی ئەو شەهیدانە بەرز بێت کە لە کەنارە خوێناوییەکانی ڕووباردا، دوا هەناسەیان سپارد و بوونە مەشخەڵی ڕێگای ئازادی کوردستان.

ئێمە لە لقی 26ی گوڵان، لەم یادە ، سەری ڕێز بۆ شەهیدانی کارەساتی گەڵاڵە و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دادەنەوێنین. دوپاتی دەکەینەوە کە یادهێنانەوەی ئەم مێژووە، ئەرکێکی نەتەوەییە تا نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بزانن ئەم ئازادییەی ئەمڕۆ بە چ باجێکی گەورە بەدەست هاتووە. ئەم تاوانانە هەرگیز لە یاد ناچن و دەبنە هەوێنی بەردەوامی خەباتمان بۆ پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان،  بەڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی.

نەمری و سەربەرزی بۆ گەلی کوردستان و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری. سەروەریان  بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد .

لقی 26ی گوڵان
26ی نیسانی 2026
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.