Erbil 31°C ھەینی 09 تشرینی یەکەم 11:48

ترەمپ: لەسەر داوای هێزە ئەمنییەکان کۆشکی سپی چۆڵ دەکەین و 30 خولەکی تر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکەین

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەسەر داوای هێزەکانی چەسپاندنی یاسا و بەپێی ڕێکارە پرۆتۆکۆڵییەکان، بڕیاریانداوە دەستبەجێ شوێنەکە چۆڵ بکەن. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە 30 خولەکی دیکە، لە هۆڵی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی ڕوونکردنەوەی پێویست بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەدات.

سەبارەت بە سەلامەتی بەرپرسانی باڵای وڵات، سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی دا و گوتی: خانمی یەکەم، جێگری سەرۆک و تەواوی ئەندامانی کابینەی حکومەت لە دۆخێکی زۆر باشدان و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.

هەروەها ترەمپ ئەوەشی خستە ڕوو کە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی ئەو چالاکییەی بڕیاربوو ئەمشەو بەڕێوەبچێت قسەی کردووە و بڕیاردراوە لە ماوەی 30 ڕۆژی داهاتوودا کاتێکی نوێ بۆ ئەنجامدانەوەی دیاری بکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.