Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 23:24

بە گوژمەی 352 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی ژیان لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی فراوانی دروستکردنی شەقام لە قەرەبووی تۆبزاوە لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم پڕۆژەیە کە بە گوژمەی 352 ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی شارەوانی ئەنجام دەدرێت، ئامانج لێی گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و ئاسانکاری هاتوچۆیە بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.

پڕۆژەکە دروستکردنی شەقام بە درێژیی نزیکەی 4 کیلۆمەتر بۆ کۆڵانەکانی گەڕەکی ژیان لەخۆدەگرێت و سەرجەم بڕگە و پێداویستییەکانی دروستکردنی شەقام بەپێی ستانداردەکان جێبەجێ دەکرێن. تێچووی ئەم کارە خزمەتگوزارییە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر دابینکراوە، کە وەک بەشێک لە پلانی پەرەپێدانی گەڕەکەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی پایتەخت دیاریکراوە.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانییە بۆ باشترکردنی ژێرخانی گەڕەکەکان و گەیاندنی دەستی ئاوەدانکردنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە پێویستیان بە خزمەتگوزاریی زیاتر هەیە. بە تەواوبوونی ئەم 4 کیلۆمەتر شەقامە، ئاستی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی ژیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و گرفتی هاتوچۆی دانیشتووانی ناوچەکە لە وەرزەکانی ساڵدا چارەسەر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.