ئه‌مرۆ شه‌ممه، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای گه‌یشتنی به پاكستان لە ئیسلام ئاباد، مه‌رج و داواكارییه‌كانی ئێران و دوای هەڵوێستی کۆتایی وڵاتەکەی لەبارەی دانوستانەکان ڕاگەیاند.
عێراقچی له رێگه‌ی پاكستانه‌وه په‌یامه‌كه‌ی ناردووه بۆ به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ و رایگه‌یاندووه: تاران بە هیچ مەرج و هێڵێکی سووری ئەمریکا بۆ دانوستان ڕازی نابێت و ناچنە سەر هیچ مێزێكی گفتوگۆ کە واشنتۆن پێشوەختە مەرجه‌كانی خستبێته‌ڕوو.
عێراقچی راشیگه‌یاندووه: هیچ ناكۆكییه‌ك له‌نێوان به‌رپرسانی ئێران‌دا بوونی نییه و هه‌موومان پابه‌ندین به ڕێنماییه‌كانی ڕێبه‌ری باڵا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران.
بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان كه له ئیسلام ئاباد دزه‌ی پێكراوه بۆ میدیاكان، داواکارییە سەرەکییەکانی ئێران بریتین لە هەڵگرتنی تەواوی ئابڵۆقەی ده‌ریایی له گه‌رووی هورمز و ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا.
بڕیار بوو رۆژی هه‌ینی شاندی باڵای دانوستانكاری نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئیسلام ئاباد كۆببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ڕووینه‌دا و هێشتاش دیارنییه به دیاریكراوی كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می دانوستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.