Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 02:16

سوپای کوێت: لە خاکی عێراقەوە بە 2 درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سنوورەکانی باکوور

100%

ئەرکانی گشتیی سوپای کوێت ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2 درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە
خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابوون، ناوچەکانی باکووری وڵاتەکەیان کردووەتە ئامانج.
ئەم ڕاگەیاندنەی سوپا دوای بیستنی دەنگی تەقینەوە لە ناوچە سنوورییەکان هات کە
بووە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لە ناوچەکەدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سوپای کوێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ
نەکەوتووەتەوە و هێزەکانی پاراستنی سنوور دەستبەجێ کەوتوونەتە حاڵەتی
ئامادەباشییەوە. سوپای کوێت ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ڕێگەی سیستەمی چاودێرییەوە
سەرچاوەی هەڵدانی درۆنەکانیان لە ناو خاکی عێراق دەستنیشان کردووە و لە ئێستاشدا
هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکار و
لایەنی پشت هێرشەکە.

ئەم هێرشە درۆنییە لە کاتێکدایە، کە پێشتریش چەند جارێک نیگەرانی لە چالاکیی گروپە
چەکدارەکانی ناو خاکی عێراق دەربڕدراوە کە هەڕەشە لە سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ
دەکەن. پەیوەندییەکانی کوێت و عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا بەرەوپێشچوونی باشیان
بەخۆوە بینیوە، بەڵام جۆرە هێرشانە دەبنە مه‌ترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جارێکی
دیکە پرسی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و چالاکییە سەربازییە نافەرمییەکان لە عێراق
دەخەنەوە بەرباس.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.