Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 20:29

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لێخۆشبوون لە سزاکانی سەر نەوتی ئێران و ڕووسیا درێژ ناکرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن هیچ مەیلی نییە بۆ درێژکردنەوەی ئەو لێخۆشبوونانەی کە ڕێگە بە بازرگانییەکی سنوورداری نەوتی ئێران و ڕووسیا دەدەن لە ژێر سێبەری سزاکاندا.

سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی Associated Press ، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بەدەرکردن و لێخۆشبوونانەی پێشتر بۆ کڕینی بڕێکی دیاریکراوی نەوت بەکاردەهێنران، چیتر بەردەوام نابن و کاریان پێ ناکرێت.

ئەم بڕیارە وەک ئاماژەیەک بۆ توندترکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر تاران و مۆسکۆ لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە دەبینرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.