Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 04:01

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام نادرێت

کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، کە هیچ بەرنامەیەک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەنێوان تاران و واشنتن لە ئارادا نییە.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تێبینی و سەرنجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرسە پەیوەندیدارەکان، لە ڕێگەی وڵاتی پاکستانەوە دەگەیەنرێت.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە باس لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، بەڵام تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندییەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە دەبن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.