بەپێی زانیاریی میدیا ناوچەییەکان، چاوەڕوان دەکرێت عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی
کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمشەو بە سەردانێکی فەرمی بگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی
پاکستان.
ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی ئێراندایە بۆ
تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و
ئەمنییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، بڕیارە عێراقچی
لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان کۆببێتەوە و بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و
ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان ئاڵوگۆڕ بکەن.
ئەم جوڵە دیپلۆماسییەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، کە تاران هەوڵەکانی
بۆ دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە زیاد کردووە، بەتایبەت لە
سایەی ئەو گرژییە ئەمنییانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.