ئەمڕۆ هەینی، 24ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری
ئیسلامیی ئێران ئەنجامدا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تەلەگرام بڵاوی
کردووەتەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
باسیان لە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کردووە
و بیروڕایان لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کردووە.
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ
دەبێت، و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و گفتوگۆ بۆ پاراستنی سەقامگیری
و مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.