Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 09:15

ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ زانیاری لەسەر ئەبو ئالا وەلائی دیاری دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاداشتێکی دارایی تا بڕی 10 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ

هەر کەسێک کە زانیاری ورد لەسەر هاشم فەنیان ڕەحیمی ئەلسەراجی، ناسراو بە "ئەبو

ئالا وەلائی"، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی "سەیدولشوهەدا" بدات. واشنتن ئەم

کەسایەتییە و گروپەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت و بە مەترسی بۆ سەر

ئاسایشی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی دەزانێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی

ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە گەڕان بەدوای وەلائیدا بەهۆی تێوەگلانییەتی لە

هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق و

سووریا. هەروەها گروپەکەی تۆمەتبار کراوە بە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی.

لە پاداشتەکەدا هاتووە، ئەو کەسەی زانیارییەکان بدات، جگە لە بڕە پارەکە، ئەگەری

پێدانی مافی نیشتەجێبوونیشی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ فەراهەم دەکرێت.

 

ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ئەبو ئالا وەلائی یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی

هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراق پێکدەهێنن

و نزیکن لە ئێرانەوە. گروپە چەکدارەکانی سەر بەم هاوپەیمانییە بەردەوام باڵیۆزخانەی

ئەمریکا لە بەغدا، فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکانیان کردووەتە ئامانج، ئەمەش

وایکردووە عێراق بکەوێتە ناو جەرگەی ململانێی توندی نێوان واشنتن و تاران.

 

عێراق لە ماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا بەدوور نەبووە لە توندبوونەوەی گرژییەکانی نێوان

ئەمریکا و ئێران، کە تێیدا چەندین بارەگای حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکان

کراونەتە ئامانج. هاوکات لەگەڵ ئەم فشارە ئەمنییانە، واشنتن گوشارە

ئابوورییەکانی بۆ سەر حکومەتی بەغدا چڕتر کردووەتەوە وەک ئامرازێک بۆ

ناچارکردنی عێراق تا ڕێگری لە چالاکییەکانی ئەو گروپە چەکدارانە بکات کە

لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.