Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 20:14

پنتاکۆن دەیەوێت سزای بەشێک لە ناتۆ بدات

کوردستان TV
100%

 

ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، کە نامەیەکی

ئەلیکترۆنیی ناوخۆیی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرای کردووە، واشنتن

سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەگەری سزادانی ئەو وڵاتە ئەندامانەی هاوپەیمانی "ناتۆ"یە

کە ئامادە نەبوون پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بکەن.

 

بەپێی زانیارییەکانی نێو نامە ئەلیکترۆنییەکە، پێنتاگۆن بەدوای میکانیزمێکدا

دەگەڕێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هاوپەیمانانەی کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی

هەڕەشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە ناوچەکە، هاوکاریی

پێویستیان پێشکەش بە هێزەکانی ئەمریکا نەکردووە. ئەم هەنگاوەی پێنتاگۆن

نیشانەی بوونی گرژیی قووڵە لە نێوان واشنتن و هەندێک لە ئەندامانی ناتۆ سەبارەت

بە ستراتیژی مامەڵەکردن لەگەڵ تاران.

 

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، کە پێشتر هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەندام لە ناتۆ

تێبینییان لەسەر شێوازی ئۆپەراسیۆنە یەکلایەنەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی

ناوەڕاست هەبووە و نەیانویستووە ڕاستەوخۆ تێوەگلانی سەربازییان هەبێت لەو

گرژییانەی کە ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی فراوانتر لەگەڵ ئێران.

 

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، وروژاندنی پرسی سزادانی هاوپەیمانەکان لە ناوخۆی

پێنتاگۆن، دەبێتە هۆی دروستبوونی درزێکی گەورە لە نێو هاوپەیمانی ناتۆ و دەری

دەخات کە ئەمریکا دەیەوێت پابەندییە سەربازییەکان تەنیا بە سنوورەکانی ئەوروپاوە

نەبەستێتەوە، بەڵکو وەک فشارێک بەکاریان بهێنێت بۆ هاوکاریکردنی لە ئەجێندا

هەرێمییەکانیدا، بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.