بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەكات سبەی هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور بێت و لە زۆربەی شوێنەكان باران ببارێت، بۆیە كەشەكە بۆ گەشت و سەیران ناگونجێت.
كەشناسی رایدەگەیەنێت: سبەی هەینی پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێمی كوردستان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور بێت، لە هەندێک کات و شوێنیش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
هەروەها رایدەگەیەنێت: پێشبینی دەكرێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ تا ئێوارە باران لە سەنتەری شاری هەولێر دەوروبەری تا سنووری کۆیە و دێگەڵە و ناوچە شاخاوییەکان ببارێت، بەهەمانشێوە پێشبینی دەكرێت لە باشووری شاری سلێمانی و ناوچە شاخاوی و سنوورییەکانی دهۆک باران بە شێوەی گەواڵە و بارانی بەهارە و هەورە تریشقە ببارێت.
كەشناسی ئاماژە بەوەش دەكات كە لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و چەند ناوچەیەكی دیكەش باران دەبارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.