ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له قوبرس به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار درا قه‌رزێك به به‌های 90 ملیار یۆرۆ بدرێته ئۆكراینا ، ئه‌مه‌ش وه‌كو پاڵپشتی لۆجیستی و جه‌نگی له به‌رده‌وامی شه‌ڕی چوار ساڵه له‌گه‌ڵ رووسیادا.
لای خۆیه‌وه، کایا کاڵاس، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگەی ئێکسەوە رایگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌وروپا پاكێجێكی قه‌رزی به به‌های 90 ملیار یۆرۆ بۆ پاڵپشتی ئۆكراینا ته‌رخانكرد.
ده‌شڵێت: جگه له‌وه پاكێجێكی نوێی سزاكان به‌سه‌ر رووسیادا په‌سه‌ندكرا كه كه‌رتی بانكی و وزه‌ی رووسیای كردووه‌ته ئامانج. ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رده‌وامی فشاره‌كان بۆ سه‌ر په‌كخستنی ئابووری رووسیا له جه‌نگی ئۆكراینادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.