Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 17:39

پێنتاگۆن: پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین 6 مانگی پێدەچێت

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) مەزەندە دەکات پرۆسەی پاککردنەوەی گەرووی هورمز لەو مینانەی تێیدا چێنراون، ماوەی 6 مانگ بخایەنێت، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دروست دەکات.

سێ بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، ئەندامانی کۆنگرێس ئاگادارکراونەتەوە کە ئەگەر هەیە ئێران 20 مینی دەریایی یان زیاتری لەناو گەرووی هورمز و دەوروبەری چاندبێت و بەشێک لەو مینانە بە تەکنەلۆژیای (GPS) چێنراون، ئەمەش دۆزینەوە و لەناوبردنیان زۆر قورس دەکات.

گوتەبێژی پێنتاگۆن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەمە دزەپێکردنی زانیارییەکی هەڵەیە و جۆرێکە لە ڕۆژنامەگەریی نادروست".

پێنتاگۆن جەخت دەکاتەوە کە داخستنی گەرووی هورمز بۆ ماوەی 6 مانگ کارێکی مەحاڵە و بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە و گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکان و 1/5ی بەرهەمی نەوت و غازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی هێشتا بە گومانەوە سەیری دۆخەکە دەکەن و داوای گەرەنتی بۆ ڕێڕەوی ئارام دەکەن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.