Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 18:39

ڕووسیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە نزمترین ئاستدایە

کوردستان TV
100%

ئەلێکساندەر پانکین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، کە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە ئێستادا لە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆیدایە.

پانکین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پەیوەندییەکان لە نزمترین ئاستدان.. من بە تەنها وەسفی ناکەم، بەڵکو دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەشم ئاوای وەسف دەکەن، ئەمەش دۆخێکی ترسناکە. هەرچەندە ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی نێوان سەرۆکی هەردوو وڵات لە ئەنکورێج بەرهەمداربوون.

ئەو بەرپرسە ڕووسییە تیشکی خستە سەر گرفتێکی سەرەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ و گوتی: قورسییەکە لەوەدایە کە ناتوانیت پێشبینیی هەنگاوەکان بکەیت، لەوانەیە بەیانیان شتێک ببیستیت، و ئێواران یان ڕۆژی دواتر شتێکی تەواو جیاواز ببیستیت، یان کارێک ببینی کە دژی هەردووک لێدوانەکەیە. بۆیە ئەم ئاستە بەرزە لە پێشبینینەکردن گەورەترین کێشەیە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئەلێکسی درۆبینین، بەڕێوەبەری پلاندانانی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاندبوو کە مۆسکۆ و واشنتن بەشێکی دیالۆگی دووقۆڵییان دەست پێ کردووەتەوە، بەڵام پەیوەندییەکان هێشتا ساردن و زۆریان ماوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە باری ئاسایی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.