ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی 51 دەنگ بەرامبەر بە 46 دەنگ، دژی جووڵەیەکی یاسایی وەستایەوە کە ئامانج لێی دەرهێنانی پڕۆژەبڕیارێکی دەسەڵاتە جەنگییەکان بوو لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
ئەم پڕۆژەبڕیارە کە لەلایەن سیناتۆر تامی بالدوین پێشکەشکرابوو، داوای سنووردارکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکای دژی ئێران دەکرد. بە شکستهێنانی ئەم دەنگدانە، پڕۆژەبڕیارەکە ناتوانێت بخرێتە بەرنامەی کاری گشتیی ئەنجومەنی پیران بۆ گفتوگۆ و دەنگدانی کۆتایی، و لە ناو لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.
ئەم ئەنجامە وەک دەستکەوتێکی سیاسی بۆ دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی دەبینرێت، چونکە ڕێگری دەکات لە هەر هەوڵێکی یاسایی کە بیەوێت ڕۆڵی سەرۆک لە بەڕێوەبردنی جەنگی ئێراندا بەرتەسک بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.