Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

وەزیری هێزی دەریایی ئەمریکا دەستی لەکار کێشایەوە و هۆنگ کاو کرا بە سەرۆکی کاتی

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، جۆن سی فیلان، وەزیری هێزی دەریایی، دەستبەجێ لە پۆستەکەی پاشەکشە دەکات و ئیدارەی ترەمپ جێدەهێڵێت.

شۆن پارنێڵ، بەرپرس لە پێنتاگۆن لە پۆستێکی سەر تۆڕی  کۆمەڵایەتی ئێکس دا گوتی: بەناوی وەزیر و جێگری وەزیری جەنگەوە، سوپاسی فیلان دەکەین بۆ خزمەتەکانی بە وەزارەتەکە و هێزی دەریایی ئەمریکا.

هەروەها ئاشکرا کرا کە هۆنگ کاو، بریکاری وەزارەتەکە، وەک وەزیری هێزی دەریایی بە وەکالەت    (Acting Secretary) ئەرکەکان دەگرێتە ئەستۆ تا ئەو کاتەی کەسێک بە فەرمی بۆ ئەو پۆستە دیاری دەکرێت. ئەم گۆڕانکارییە کتوپڕە لە کاتێکدایە کە هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراواندایە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.