Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:16

ئەمریکا داوا لە فیفا دەکات ئیتاڵیا بخاتە شوێنی ئێران لە مۆندیالی 2026

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی فاینانشێڵ تایمز بڵاویکردەوە، نێردەیەکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ داوای لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (FIFA) کردووە، هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 دووربخاتەوە و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بخاتە شوێنی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم داواکارییەی ئەمریکا بەهۆی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان و نیگەرانییەکانە لەبارەی سەلامەتیی یاریزانان و هاندەران لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەدا. ئیدارەی ترەمپ پێیوایە لە سایەی بارودۆخی ئێستای جەنگ، گونجاو نییە ئێران بەشداری لە چالاکییەکی گەورەی وەرزشیی لەو شێوەیەدا بکات.

بەڵام تاوەکو ئێستا فیفا هیچ وەڵامێکی فەرمی بۆ ئەم داواکارییەی واشنتن بڵاونەکردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.