Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 22:05

سی بی ئێس نیوز: ئێران هێشتا خاوەنی هێزێکی سەربازیی گەورەیە و زۆربەی مووشەکەکانی پاراستووە

کوردستان TV
100%

سی بی ئێس نیوز: چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاگادار لە هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان ڕایانگەیاند، کە توانای سەربازیی ئێران زۆر لەوە زیاترە کە ئیدارەی ترەمپ بە شێوەیەکی گشتی باسی دەکات.

بەرپرسەکان بە تۆڕی سی بی ئێس یان ڕاگەیاندووە، لە کاتی دەستپێکردنی ئاگربەست لە سەرەتای مانگی نیساندا، نزیکەی نیوەی کۆگای مووشەکە بالیستییەکانی ئێران و سیستەمەکانی هاوێشتنیان هێشتا بە سەلامەتی مابوونەوە و زیانیان پێنەگەیشتبوو.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە نزیکەی 60%ـی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، لەوانەش بەلەمە هێرشبەرە خێراکان، هێشتا بە چالاکی ماونەتەوە و توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیان هەیە. ئەم زانیارییانە نیشانەی ئەوەن کە سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، تاران توانیویەتی بەشێکی زۆری ژێرخانی سەربازیی خۆی بپارێزێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.