ئەمریکا ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران،29 کەشتییان ناچار کردووە بگەڕێنەوە یان ڕوو لە بەندەرەکان بکەنەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پۆستێکی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا، ئەو ڕاپۆرتە میدیایییانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد چەند کەشتییەکی بازرگانی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا توانیویانە گەمارۆکە بشکێنن، و ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست وەسف کرد.
سێنتکۆم وردەکاریی لەبارەی ئەو کەشتییانە خستە ڕوو کە ناویان لە ڕاپۆرتەکاندا هاتبوو و ڕایگەیاند: کەشتییەکانی (Hero II) و (Hedy) گەمارۆکەیان نەبڕیوە و ملیۆنان بەرمیل نەوتیان نەگەیاندووەتە بازاڕ، بەڵکو ئەو دوو تانکەرە ئێرانییە لە ئێستادا لە بەندەری 'چابەهار' لە ئێران لەنگەریان گرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە ڕێگرییان لێ کراوە."
سەبارەت بە کەشتیی (Dorena)، سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا لە زەریای هیندیدا لەژێر چاودێری و یاوەریی کەشتییەکی تێکشکێنەری هێزی دەریایی ئەمریکادایە، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر هەوڵی دابوو گەمارۆ دەریایییەکە پێشێل بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.