ئهمڕۆ چوارشهممه، وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل دووپاتی كردهوه ، كه پێویستیان به هاوكاری لوبنان دهبێت بۆ ڕووبهڕووبوونهوه و داماڵینی چهك له حزبوڵلا.
گیدعۆن ساعر، وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل لە میانی یادی 78 ساڵەی سەربەخۆیی ئیسرائیل لە گوتارێکدا بۆ دیپلۆماتکاران گوتی: سبەی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتۆن دەست پێدەکات. دەشڵێت، "داوا لە حکوومەتی لوبنان دەکەین هاوکار بێت بۆ داماڵینی چهك له گرووپی توندڕهوی حزبوڵلا."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هاوکارییە زیاتر لە ئێوە پێویستە نەک لە ئێمە. پێویستی بە ڕوونی ئەخلاقی و بوێری هەیە بۆ درك كردن به مهترسییهكانی حزبوڵلا لهسهر داهاتووی ناوچهكه و لهباربردنی پڕۆسهی ئاشتی .
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە واشنتۆن خولێکی نوێی دانوستانەکان له نێوان ئیسرائیل و لوبنان ئەنجام بدرێت.
ئیسرائیل دەستی بەسەر نیوهی زیاتری خاکی باشووری لوبناندا گرتووه، دوای ئەوەی حزبوڵڵای لوبنان موشەکەکانی بەرەو ئیسرائیل ئاڕاسته كرد.
به گوێرهی ئامارهكان، بههۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا تا ئێستا زیاتر لە 2400 کەس كوژراون و نزیکەی یەک ملیۆن لوبنانیش ئاواره بوونه. هەروەها 15 سەربازی ئیسرائیلی لە باشووری لوبناندا كوژراون و سێ هاووڵاتیی سڤیلیش لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.