حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، پلاندانەرانی سەربازیی زیاتر لە 30 وڵاتی جیهان، ڕۆژی چوارشەممە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە لەندەن کۆدەبنەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پلانەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم گفتوگۆیانە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی پێشوون کە زیاتر لە 50 وڵاتی ئەورووپا، ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێدا بەشدار بوون و ئامانج لێی هەماهەنگیکردنی هەوڵەکانە بۆ دابینکردنی ئاسایشی دەریایی.
جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، ڕایگەیاند کە مەبەست لەم کۆبوونەوەیە ئەوەیە کە ئەو لێکتێگەیشتنە دیپلۆماسییانەی هەن، بکرێنە پلانێکی هاوبەشی کردەیی بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و پشتگیریکردنی ئاگربەستێکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.