Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

لیندزی گراهام: گەمارۆی ئێران بڕیارێکی زیرەکانەیە و دەبێت یۆرانیۆمی پیتێنراو لەو وڵاتە دەربکرێت

کوردستان TV
100%

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند: بەردەوامبوونی گەمارۆدانی ئێران بڕیارێکی زۆر زیرەکانەیە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم فشارە پێویستە بۆ ناچارکردنی تاران بە قبوڵکردنی مەرجە توندەکان لە هەر ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسیدا.

گراهام لە پۆستێکی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دا، چوار مەرجی سەرەکیی بۆ هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێکی دیپلۆماسی دیاری کرد تاوەکو ڕێگری لە گەڕانەوەی ئێران بۆ شێوازە کۆنەکانی بکرێت:

1. دەرهێنانی تەواوی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ناو خاکی ئێران، تاوەکو نەتوانن بۆمبی ئەتۆم دروست بکەن.

2. گەرەنتی کردنی ئەوەی کە تاران هەرگیز نەگەڕێتەوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم (کە جیاوازە لە وزەی ئەتۆمیی ئاشتییانە).

3. سنووردارکردن و چاودێریکردنی بەرنامەی درۆن و مووشەکیی ئێران.

4. کۆتاییهێنان بە پشتگیریکردنی ئێران بۆ گرووپە چەکدارە بریکارەکانی لە ناوچەکەدا.

ئەو سیناتۆرە جەختی کردەوە کە جێبەجێکردنی ئەم ئامانجانە، تاقە ڕێگەیە بۆ گەرەنتی کردنی سەقامگیریی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.