شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند: کە ئەو و جەنراڵ عاسم مونیر سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن بۆ ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێراندا، بە مەبەستی بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان.
شەریف لە پۆستێکی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دا نووسیویەتی: بەو متمانەیەی پێمان بەخشراوە، پاکستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵە جدییەکانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانەی ململانێکان لە ڕێگەی دانوستانەوە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان هیواخوازیی خۆی دەربڕی کە هەردوولا بەردەوام بن لە پابەندبوون بە ئاگربەستەکە و بتوانن لە گەڕی دووەمی دانوستانەکاندا کە بڕیارە لە ئیسلامئاباد بەڕێوەبچێت، بگەنە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنانێکی هەمیشەیی بەم جەنگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.