Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 08:19

پێنتاگۆن 1.4 ملیار دۆلار بۆ ناتۆ تەرخان دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پلانی هەیە بۆ ساڵی دارایی 2027 بڕی 1.36 ملیار دۆلار بۆ پێداویستییەکانی هاوپەیمانیی ناتۆ تەرخان بکات، ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاو نیشان دەدات بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

بەپێی بەڵگەنامەکانی بودجەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بڕی 756.7 ملیۆن دۆلار بۆ تێچووی کارپێکردن و چاککردنەوە تەرخان کراوە، کە بڕی 96.1 ملیۆن دۆلار زیاترە لە ساڵی دارایی 2026. هەروەها بڕی 604.3 ملیۆن دۆلار بۆ بەرنامەی وەبەرهێنانی ئەمنیی ناتۆ دیاری کراوە، کە ڕەنگدانەوەی ئەو ڕێککەوتنانەیە لە لوتکەی ناتۆی ساڵی 2022 ئەنجامدراون.

ئەم پەرەسەندنە دارایییە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "Telegraph" ڕایگەیاندبوو، کە بە جیدی بیر لە کشانەوەی وڵاتەکەی لە ناتۆ دەکاتەوە، دوای ئەوەی هاوپەیمانییەکە ڕەتیکردەوە هاوکاریی ئەمریکا بکات لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران.

ترەمپ ڕۆژی سێشەممە جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، ناتۆ بەبێ پشتگیریی واشنتن تەنها پڵنگێکی کاغەزیە و گوتیشی: ناتۆ پێویستی بە ئەمریکایە، بەڵام ئەمریکا پێویستی بە ناتۆ نییە و هەرگیزیش پێویستی پێی نابێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.