Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:13

ئێران رەتی دەكاتەوە ئەو ئافرەتانەی ترەمپ باسی كردوون مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەربێت

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی ئێران رەتیان كردەوە ئەو 8 ئافرەتەی ئەمڕۆ سێشەمە دۆناڵد ترەمپ باسی كردبوون، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەر هەبێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) وێنەی 8 ئافرەتی ئێرانی بڵاو كردبووەوە كە لە وڵاتەكەیانەوە دەستگیر كراون.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە بەرپرسانی ئێران كردبوو هەر هەشت ئافرەتەكە ئازاد بکەن. جەختیشی كردەوە كە ئەگەر ئەم كارە بكەن دەبێتە دەسپێکێکی باش بۆ دانوستانەکانی ئاشتی.

لەمبارەیەوە ئاژانسی (میزان)ی تایبەت بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند: ترەمپ جارێکی دیکە بە هەواڵی ساختە بەلاڕێدا براوە.

راشیگەیاند: ئەو ئافرەتانەی ترەمپ دەڵێت سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەشێكیان ئازادکراون، هەندێکی دیكەشیان ئەگەر تۆمەتەكانیان بەسەردا بسەپێنرێت، تەنیا بە زیندانیكردن سزا دەدرێن.

پێشتریش بەهەمانشێوە چالاكوانێكی ئەمریكی بەناوی ئیال یەعقووبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) جەختی كردبووەوە كە هەر 8 ئافرەتەكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیركراون و ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.