بەرپرسێكی باڵای پاكستان ڕایگەیاند، ئەو ئاگربەستە دوو هەفتەییەی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە، رۆژی سێشەممە کاتژمێر 23:50 بەکاتی گرینیچ کۆتایی دێت.
عەتائوڵا تارار وەزیری راگەیاندنی پاکستان، ئاماژەی بەوە کردووە کە بەکاتی ناوخۆی وڵاتەکەی، ئاگربەستەکە کاتژمێر 04:50 بەرەبەیانی چوارشەممە (22ی نیسان) تەواو دەبێت.
بەگوێرەی ئەم لێدوانەی وەزیری راگەیاندنی پاكستان بێت، وادەی ئاگربەستەكە ئەمشەو كاتژمێر 02:50 (بەكاتی كوردستان) كۆتایی دێت.
لەلایەکی ترەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "بلومبێرگ" ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر هەیە ئاگربەستەکە تا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (بە کاتی واشنتۆن) بەردەوام بێت، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەستەمە جارێكی دیكە ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی زیاتری ئەو وادەیە بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.