لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکادا لە دەریای عەرەب، دەست بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانیدا گیرا کە هەوڵی دابوو گەمارۆ دەریاییەکانی واشنتۆن پێشێل بکات.
ڕۆژی ٢٠ی نیسان، هێزەکانی مارینزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چوونە سەر کەشتیی بارهەڵگری (M/V Touska) کە بە ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دەریای عەرەب گەشتی دەکرد. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە دوای ئەوە هات کە بارهەڵگرە ئێرانییەکە هەوڵیدابوو ئەو گەمارۆ دەریاییە چەسپێنراوە ببڕێت، هەر بۆیە لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە کۆنترۆڵ کرا. لە ئێستادا تیمە تایبەتەکان لە نێو کەشتییەکەدا سەرقاڵی پشکنینی وردی باری ناو کۆنتێنەرەکانن و ناوچەکەش لە ژێر چاودێرییەکی توندی هێزە دەریاییەکان دایە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ململانێ و گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکانی ناوچەکەدا پێیان ناوەتە قۆناغێکی نوێوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین جار ئێرانی تۆمەتبار کردووە بەوەی کەشتییە بارهەڵگرەکانی بۆ گواستنەوەی چەک یان نەوتی قاچاخ و تێپەڕاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان بەکاردەهێنێت. ئەم هەنگاوە نوێیەی هێزە ئەمریکییەکانیش وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی گەمارۆکان و پاراستنی ئاسایشی هێڵەکانی دەریاوانی و بازرگانی جیهانی لە ناوچەکەدا هەژمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.