Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:22

پۆلیسی ئەوروپا 45 منداڵی ئۆکراینی دەدۆزێتەوە کە بە زۆر دیپۆرتکراونەتەوە

کوردستان TV
100%

دەزگای پۆلیسی ئەوروپا، "یۆرۆپۆل" ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، شوێنی 45 منداڵی ئۆکراینییان دۆزیوەتەوە کە دیپۆرتکراونەتەوە یان بە زۆر گواستراونەتەوە، ئەمەش دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر بنەمای هەواڵگری.

ئاژانسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ 40 لێکۆڵەر لە 18 وڵات و دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و هاوبەشەکانی دیکەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان ئەنجامداوه‌ بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی شوێنی ئەو منداڵانەی کە بە زۆر گواستراونەتەوە یان دیپۆرتکراونەتەوە بۆ خاکی ئۆکراینا و ڕووسیا و بیلاڕووس.

بەپێی ئامارێكی بڵاوكراوه‌ی کیێڤ، نزیکەی 20 هەزار منداڵی ئۆکراینی له‌ناوچه‌كانی جه‌نگ بە زۆر بردراون و شوێنه‌وارییان تا ئێستا دیار نییه‌.

یۆرۆپۆل ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاووڵاتییان لە ڕووسیا بەشێک لەو منداڵانەیان بەخێوکردووە، هەندێکی دیکەشیان لە کەمپەکانی چاکسازی یان نەخۆشخانەکانی دەروونیدا ڕاگیراون".  

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ : دوای دۆزینه‌وه‌یان ڕاپۆرتی ئه‌م منداڵانه‌ ڕا ده‌ستی دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تیی بۆ تاوانه‌ رێكخراوه‌كان كراوه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.