Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 22:08

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کایەی ئاسمانیی عێراق كرایەوه و گەشتی بازرگانیی سنووردار دەستی پێ كردەوە، هۆشداریی بەپەلە دەدات و دەڵێت، میلیشیا تیرۆریستییەکانی عێراق کە هاوپەیمانی ئێرانن، پلان بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانمان دادەڕێژن.

ڕۆژی دووشەممە 20ـی نیسان، باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا بەیاننامەیەکی توندی سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی ئەمنی بڵاو کردەوە و هاووڵاتییانی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر بە ئاسمانی عێراقدا گەشت دەکەن ئاگاداری مەترسیی درۆن و مووشەک بن.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، میلیشیا تیرۆریستییەکانی عێراق کە هاوپەیمانی ئێرانن، خەریکی داڕشتنی پلانن بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی هاووڵاتیانی ئەمریکا و ئەو ناوەندانەی پەیوەندییان بە واشنتۆنەوە هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی باڵوێزخانەکە، ئەم هێرشانە تەنیا ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ناگرێتەوە، بەڵکو مەترسییەکە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە. 

ئەمریکا نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە "بەشێک لەو میلیشیایانەی پلانەکە دادەڕێژن، گرێدراوی حکوومەتی عێراقن و تا ئێستاش پاڵپشتی دارایی و سیاسی دەکرێن"، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بوونی مەترسییەکی جیدی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.